کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

گیانله‌ده‌ستدانی به‌ندكراوێكی كورد له‌ زیندانی قزلحه‌ساری كه‌ره‌ج

گیانله‌ده‌ستدانی به‌ندكراوێكی كورد له‌ زیندانی قزلحه‌ساری كه‌ره‌ج

ڕۆژی چوارشەممەی هەفتەی ڕابردوو ١٩ی گوڵانی ١٤٠٣، بەندکراوێکی کورد و خەڵکی گوندی “نۆریاو”ی سەر بە شاری پاوە بە ناوی “کیانووش وەلەدبەیگی” تەمەن ٣٥ ساڵ، له‌ حاڵێكدا حه‌وته‌مین ساڵی به‌ندكرانی تێپه‌ڕ ده‌كرد، به‌هۆی پێڕانه‌گه‌یشتنی پزیشكی له‌ یه‌كێك له‌ نه‌خۆشخانه‌كانی تاران گیانی له‌ده‌ست دا.

“فایەق وەلەدبەیگی” له‌ ساڵانی ڕابردوودا تووشی نه‌خۆشیه‌كانی گورچیله‌ و دڵ بووه‌ و به‌رپرسانی زیندانی قزلحه‌ساری كه‌ره‌ج ناوبراویان له‌ ده‌ستڕاگه‌یشتن به‌ ده‌رمانی پێویست بێبه‌ش كردبوو. ناوبراو ٧ ساڵ له‌وه‌به‌ر به‌ تۆمه‌تی په‌یوه‌ندیدار به‌ مادده‌ی هۆشبه‌ر له‌ شاری شیراز ده‌ستبه‌سه‌ر و سزای ١٨ ساڵ زیندانی به‌سه‌ردا سه‌پێندرا. ئه‌و به‌ندكراوه‌ دوو ساڵ پێش له‌ زیندانی عادل ئابادی شیرازه‌وه‌ بۆ زیندانی قزلحه‌سار ڕاگوێزرا. به‌پێی ئاماری تۆماركراو له‌ ناونده‌كانی مافی مرۆڤ، له‌ ماوه‌ی پێنج مانگی سه‌ره‌تایی ساڵی ٢٠٢٤دا، به‌ لانیكه‌م ١٥ به‌ندكراو له‌ زیندانه‌كانی ئێران گیانیان له‌ده‌ست داوه‌ كه‌ ٨ كه‌سیان كورد بوون.