ڕۆژی سێشەممە، ١٩ی بەفرانبار، “پەیمان عەبدی”، هاووڵاتی تەمەن ٣٥ ساڵ و خەڵکی شاری نەوسوود، کە حەفتەی ڕابردوو لەلایەن هێزەکانی ڕژیمهوه لە کرماشان دهستبهسهر و لەژێر ئەشکەنجەدا چووەبووه کۆما، لە نەخۆشخانەی ئەرتەشی ئهو شاره گیانی لەدەست دا.
بهپێی زانیارییهكان، ڕۆژی سێشەممە لە نەخۆشخانەی ٥٢٠ی کرماشان ناسراو بە نەخۆشخانەی ئەرتەش، پەیوەندی بە بنەماڵەی عەبدییەوە کراوە و پێیانیان ڕاگەیاندووە کە تەرمی کوڕەکەیان لێرەیە و دەتوانن وەری بگرن. پزیشکەکانی نەخۆشخانە بە بنەماڵەی عەبدییان ڕاگەیاندووە کە “پەیمان” بەهۆی بهركهوتنی شتێکی ڕەق بە سەریدا، گیانی لەدەست داوە، بەڵام ناوەندە ئەمنییەکان گوشاریان خستووەتە سەر بنەماڵەی عەبدی و هەڕەشەیان لهو بنهماڵه كردووه کە نابێت هەواڵی گیانلەدستدانی کوڕەکەیان بڵاو بکهنهوه. هێزهكانی ئیدارهی ئاگاهی كرماشان به بنهماڵهی پهیمانیان وتووه، کە ناوبراو لە کاتی نانخواردندا لە گرتووخانه، پاڕووەنان لە قوڕگیدا گیری کردووە و خنکاوە.