ڕۆژی شه‌ممه ٢٣ی به‌فرانباری ١٤٠٢، به‌ندكراوێكی خه‌ڵكی خۆڕه‌م ئاوا به ناوی “ئیمان حه‌سه‌نوه‌ند” پاش پێنج مانگ ئه‌شكه‌نجه له گرتووخانه‌ی وه‌زاره‌تی ئیتلاعات، گیانی له‌ده‌ستدا.
“ئیمان حه‌سه‌نوه‌ند” پێشتر به تۆمه‌تی ته‌قه كردن له دادگاییه‌كی نادادپه‌روه‌رانه به شێوه‌ی نهێنی به موحاره‌به تۆمه‌تبار كرابوو. له‌كاتی ده‌ستبه‌سه‌ركردنی ئیمان، هێزه‌كانی ڕژیم ته‌قه‌یان له هاوڕێیه‌كی ناوبراو به ناوی “مه‌جید ڕه‌زایی” كرد و ئه‌و هاووڵاتیه‌یان كوشت. هه‌وره‌ها “ئیمان حه‌سه‌نوه‌ند” به برینداری كه‌وته ده‌ست هێزه‌كانی ڕژیم و ڕه‌وانه‌ی گرتووخانه كرا. ڕۆژی شه‌ممه ئیداره‌ی ئیتلاعاتی خۆڕه‌م ئاوا په‌یوه‌ندییان به بنه‌ماڵه‌ی ئیمانه‌وه گرتووه و وتوویانه كه كوڕه‌كه‌تان به‌هۆی جه‌ڵته‌ی دڵ گیانی له‌ده‌ست داوه و وه‌رن ته‌رمه‌كه‌ی وه‌ر بگرن.