شه‌وی شه‌ممه ٥ی جۆزه‌ردان، ناوه‌ندی كایه‌كردن له بینای ڕاجكووت له ئه‌یاله‌تی گۆجه‌راتی هێندووستان ئاگری گرت و به‌وهۆیه‌وه ٢٧ كه‌س گیانیان له‌ده‌ست دا.
به‌وته‌ی ڕۆژنامه‌ی گاردییه‌ن، هۆكاری ئه‌و ئاگركه‌وتنه‌وه هێشتا ڕوون نییه، به‌ڵام له كاتی ڕوودانی ئه‌و كاره‌ساته، ٣٠٠ كه‌س كه زۆربه‌یان منداڵ بوون له ساختمانی ڕاجگووت یارییان كردووه. به‌وته‌ی پۆلیس هێندووستان، تا ئێستا ته‌رمی ٢٧ كه‌س دۆزراوه‌ته‌وه و شه‌ش كه‌س بریندار بوون و ئه‌گه‌ری هه‌یه ڕێژه‌ی قوربانیان بڕواته سه‌ره‌وه.