کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
وتاری ڕۆژ

گیانبەختکردووانی هەینی خوێناوی زاهیدان، وزەبەخشن بۆ درێژەدان بە شۆڕشی ژینا

Screen Shot 2022 10 24 at 7.09.46 PM 1

سبەینێ هەینی، ساڵڕۆژی کوشتاری خەڵکی خەباتگێڕی بەلووچە لە زاهیدان. بە پێی دوایین زانیارییەکان، لە هێرشی چەکدارانەی مەئموورانی ڕژیم بۆسه‌ر خۆپیشاندەران، لانیکەم ٩٧ کەس گیانیان لەدەستدا و زیاتر لە ٣٥٠ کەسیش بریندار بوون. لە نێو گیانبەختکردوواندا لانیکەم ١٣ منداڵ هەبوون کە بچووکترینیان تەمەنی دوو ساڵ و گەورەترینیان ١٤ ساڵ بوو. هەفتەیەک دوای ئەو کوشتارە، مەئموورانی ڕژیم ڕاستەوخۆ تەقەیان لە خەڵکی ڕاپەڕیویخاشیش کرد و بەهۆیەوە ١٣ کەسی تر گیانیان لەدەستدا. دوابەدوای ئەو کارەساتە، خامنەیی نوێنەرێکی نارد بۆ زاهیدان بۆ بەناو لێکۆڵینەوە لە ڕووداوەکە و لەگەڵ چەند کەسێکی ئایینی و عەشایری دیدار و گفتوگۆی کرد. ئەو کەسانەش لە کەش و هەوای شۆڕشگێڕانەی بەلوچستاندا نەیانوێرا شازش بکەن و بە دەستی بەتاڵ گەڕاندیانەوە. بەدوای ئەو شکستەدا بەرپرسانی خۆجێی دەوڵەتی ڕاسپێردران کە هاوکات لەگەڵ هەوڵدان بۆ ڕاکێشانی کۆنەپەرستانی ناسراو و خاوەن نفووزی ناوچەکە، گوشار و هەڕەشەکان لەسەر بنەماڵەی گیانبەختکردووان زیاتر بکەن. ئەوان دەیانویست بنەماڵەی دادخوازان ناچار بکەن بڵێن زانیارییەکانی دەوڵەت ڕاستە و هەندێک چەکداری نەناسراو و بەناو دژە شۆڕش بوونەتە هۆی گیانلەدەستدانی ڕۆڵەکانیان. دوایین هەوڵی فریوکارانەی کاربەدەستانی شپرزەی ڕژیم بریتی بوو لە کۆکردنەوەی کۆمەڵێک لە بەکرێگیراوانی بەدناوی ناوچەکە بە ناوی خەڵکی سیستان و بەلوچستان لە کۆبوونەوەیەکی خامنەیی لە ٢٠ی خەرمانانی ئەمساڵدا. خامنەیی لەو کۆبوونەوەیەدا ئاماژەی بە زۆر بابەتی ناپێویست کرد، بەڵام هیچ باسی لە دۆخی خەڵکی هەژار و بێماف کراوی بەلووچ و جینایەتەکانی ڕژیم لە دژی ئەو خەڵکە نەکرد. دوای ئەو کۆبوونەوە بێئەنجامە، بەرپرسانی ڕژیم هەوڵەکانیان بەمەبەستی ناچارکردن و ڕازیکردنی بنەماڵەی گیانبەختکردووان بە وەرگرتنی دیه چڕترکردەوە. ماوەیەک لەمەوبەر ئەحمەد ڕەزا ڕادان فەرماندەی هێزە ئینتزامییەکان، سەردانی ئەو ناوچەیەی کرد بەو هیوایەی کە بتوانێت کۆنەپەرستانی خاوەن نفووز و کاریگەری خۆجێیی ناچار

بەهاوکاریوسەپاندنیدیەبەسەربنەماڵەیگیانبەختکردوواندابکەن. بەڵام ئەوان کە لەم بابەتەوە هیچ کارێکیان لەدەست نەدەهات، تەنانەت نەیانوێرا ڕسوایی هاوکاری لەگەڵ ڕژیم و جەلادەکەشی قبوڵ بکەن. ڕادان، ئەگەرچی بە پاشەکشەیەکی ئاشکرا، دانی بەوەدانا کە مەئموورانی ڕژیم لەو کوشتارە بەرپرسیارن، بەڵام بە ڕوونی ئەوەشی ڕایگەیاند کە نیزام مەئموورەکانی خۆی سزا نادات. ئەم پاشەکشە بێ ئەنجامە، ئێستا زیاتریش بووە. ماوەیەک لەمەوبەرفەداحوسێن مالیکیئەندامی کۆمیسیۆنی ئەمنییەتی نەتەوەیی مەجلیسی ئێران لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ میدیا دەوڵەتییەکان ڕایگەیاند کە فەرمانی کوشتاری هەینی خوێناوی زاهیدان لە تارانەوە درابوو. پێدەچێت بەرپرسانی سەرەکی ڕژیم بەنیازبن تۆمەتی فەرمانی ئەو جینایەتە لە خامنەیی دوور بخەنەوە و عەلی شەمخانی دەبیری لەسەرکار لادراوی شۆڕای باڵای ئەمنییەتی نەتەوەیی، وەک بڕیاردەری ئەوکوشتارە بناسێنن.

هەموو هەوڵەکانی بەرپرسانی ڕژیم کە دوا بەدوای کوشتارەکەی خەڵکی زاهیدان لە ڕۆژی ٨ی ڕەزبەری ساڵی ١٤٠١ەوە دەستی پێکردووە و تا ئێستاش بەمەبەستی بەچۆکدا هێنانی خەڵک بەردەوام بووە، بەهۆی ئەو کەش و هەوا شۆڕشگێڕانەی کە بەسەر ناوچەکە و سەرتاسەری ئێراندا زاڵبووە، لەگەڵ شکست بەرەوڕوو بووەتەوە. هێزە ڕادیکاڵەکان لە بەلوچستان ماوەیەکی زۆرە ڕاگەیاندن و بانگەوازیان بڵاوکردۆتەوە و خۆیان بۆ بەڕێوەبردنی کۆمەڵێک ئاکسیۆن و کار و چالاکی شۆڕشگێڕانە لە سبەینێ و ڕۆژەکانی هەینی و شەممەکانی داهاتوودا ئامادە کردووە. ئەو کەشوهەوا ڕادیکاڵەی کە لە نێو خەڵک و ناوچەکەدا هەیە، بەرپرسانی ڕژیم و کاربەدەستە باڵاکانی ناچار کردووە لەترسان کۆمەڵێک ڕێوشوێن بگرنەبەر و هەندێک بڕیار بدەن کە داماویی و سەرلێشێوایی ئەوان هەرچی زیاتر ئاشکرا دەکات. ڕژیم بە ناردنی هێز و چەک و چۆڵی قورسی نیزامی لە پارێزگاکانی دەوروبەری بەلوچستانەوە، زاهیدان و چەند شارێکی دیکەی وەک خاشیان کردووە بە پادگان و بە تەواوی میلیتاریزە کردووە. بەرپرسانی ڕژیم لەماوەیەک پێش لە گرتنەبەری ئەو ڕێوشوێنە نیزامییانەوە، لە ئاستێکی بەربڵاودا دەستیانکردووە بە گرتن و دەستبەسەرکردنی هەڕەمەکی و بەکۆمەڵ. بۆ نموونە لە گەڕەکێکی شاری زاهیدان هەموو ئەو گەنجانەیان دەستبەرسەر کرد و لەگەڵ خۆیان بردیانن کە خەریکی یاری تۆپی پێ بوون و هیچ کارێکی تریان نەکردبوو.

کوشتاری هەینی خوێناوی زاهیدان کە ڕۆژی ٨ی ڕەزبەر و کەمتر لە دوو حەوتوو دوای دەستپێکردنی بزووتنەوەی شۆڕشگێڕانەی ژینا لە ساڵی ١٤٠١ ڕوویدا، بە فەرمانی ڕاستەوخۆی بەرپرسانی باڵای ڕژیم و لە سەرووی هەموویانەوە خامنەیی بەڕێوەچوو، بۆ ئەوەی بتوانن بەو شێوەیە کۆمەڵانی خەڵکی ڕاپەڕیو لە سەرانسەری ئێران چاوترسێن بکەن. بەڵام ئەو کارەساتە خوێناوییە، بەپێچەوانەی چاوەڕوانی بڕیاردەران و فەرماندە و ستراتیژیستە جینایەتکارەکانی ڕێژیم، ئاگری شۆڕشی ژینای بڵێسەدارتر کرد. قوربانیانی ئەو کارەساتە بەشێکن لە گیانبەختکردووانی بزووتنەوەی شۆڕشگێڕانەیژن، ژیان، ئازادیو بوونە قارەمانی ئیلهامبەخشی ناڕازیانی هەڵسووڕاوی ناو بزووتنەوەکە و هۆکاری سەرەکی شکستهێنانی هەموو هەوڵەکانی بەکرێگیراوانی ڕژیمیش بۆ بەچۆکدا هێنانی خەڵکی بەلوچستان و بنەماڵەی سەربەرزی گیانبەختکردووان، هەر ئەو واقیعییەتە بوو.