به پێی ڕاپۆرته بڵاوكراوه‌كان، له ماوه‌ی دوو ڕۆژی ڕابردوودا، “مێهران عه‌لی پوور” یه‌كێكی دیكه له ده‌ستبه‌سه‌ر كراوانی مانگی خه‌زه‌ڵوه‌ر به هۆی ئه‌شكه‌نجه‌ی زۆره‌وه گیانی به‌خت كرد.
به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، “مێهران عه‌لی پوور” له دایك بووی شاری كازرون و دانیشتووی شاری ئیسفه‌هان له ئه‌نجامی ناڕه‌زایه‌تیه جه‌ماوه‌رییه‌كانی مانگی خه‌زه‌ڵوه‌ر له لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر كرابوو، به‌دوای سێ مانگ ڕاگیران و به‌هۆی تووندترین ئه‌شكه‌نجه ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٢٠ی ڕێبه‌ندان له یه‌كێك له نه‌خۆشخانه‌كانی ئه‌مشاره گیانی له‌ده‌ستدا.