ڕۆژی پێنج شه‌ممه ٢٥ی مانگی سه‌رماوه‌ز، هێزەکانی سوریای دیموکراتیك (قەسەدە) ڕایگه‌یاند کە لە هێرشەکانی دەوڵەتی تورکیای و گرووپه ئیسلامییه‌كانی سه‌ر به‌و وڵاته، لە باکوری شارۆچکەی “تل تەمر” سێ شه‌رڤانمان گیانیان به‌ختكردووه.
قەسەدە لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەکرد كه هێزەکانمان بەردەوامن لە وەڵامدانەوەی هێرشی گرووپه ئیسلامییه‌كانی سه‌ر به توركیه و ئه‌رته‌شی داگیركه‌ری. له به‌شێكی دیكه ئه‌و ڕاگه‌یاندنه هاتووه كه ده‌وڵه‌تی توركیا لە هێرشەکانیاندا جیاوازی ناکەن لە نێوان منداڵ یان ژن و به‌ساڵاچوان و ماڵ و حاڵیان بە چەکی قورس و قەدەغەکراوی نێودەوڵەتی تۆپباران و بۆردومان دەکەن.