ڕۆژی هه‌ینی ١ی مانگی ڕێبه‌ندان، فڕۆكه‌كانی ده‌وڵه‌تی توركیا ناوچه‌ی “گۆڵی شیلۆ”ی سه‌ر شاری شه‌نگاڵیان به چڕی بۆردوومان كرد كه به هۆیه‌وه سێ ئه‌ندامی هێزه‌كانی پاراستنی شه‌نگاڵ گیانیان له ده‌ست دا.
به پێی ڕاپۆرته‌كان، له‌و هێرشه فڕۆكه‌كانی ده‌وڵه‌تی توركیا دوو ئۆتۆمبێلی هێزه‌كانی پاراستنی شه‌نگاڵیان پێكاوه كه به هۆیه‌وه فه‌رمانده‌یه‌كی ئه‌و هێزانه و دوو كه‌س له هاوڕێیانی گیانیان له ده‌ست داوه و دوو كه‌سی دیكه‌ش به‌سه‌ختی بریندار بوون.