ڕۆژی پێنجشه‌ممه ١٥ی سه‌رماوه‌زی ١٤٠٣، گرووپه ئیسلامگه‌راكانی سه‌ر به ده‌وڵه‌تی توركیا هێرشیان كرده سه‌ر گونده‌كانی ده‌ورووبه‌ری منبج و عه‌فرین و به‌وهۆیه‌وه دوو ئه‌ندامی خێزانێك گیانیان له‌ده‌ست دا و دوو كه‌سی دیكه بریندار بوون.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، میلیشیاكانی سه‌ر به توركیا گونده‌كانی ته‌ل توران، فارات، عه‌ره‌ب حه‌سه‌ن و باكووری منبجیان به چڕی تۆپباران كردووه و له ئه‌نجامی ئه‌و پێشێلكارییه‌دا، خۆشك و برایێك گیانیان له‌ده‌ست دا و دوو كه‌سی دیكه‌ش بریندار بوون. له‌لایه‌كی دیكه‌وه، هێزه ئیسلامگه‌راكانی سه‌ر به ده‌وڵه‌تی تورك له یه‌كێك له بازگه‌كانی ده‌ورووبه‌ری شاری عه‌فرین، شارومه‌ندێكی كوردیان داوه‌ته به ده‌ستڕێژی گوله و كوشتوویانه.