به‌پێی ئاماری كه‌مپه‌ینی چالاكانی به‌لووچ، تا ئێستا ناسنامه‌ی 11 منداڵی به‌لووچ كه كاتی هێرشی هێزه ئه‌منییه‌كانی ڕژیم له ڕۆژی هه‌ینی ٨ی ئه‌م مانگه گیانیان به‌ختكردبوو، ئاشكرا كراوه.
به‌پێی ئه‌و ڕاپۆرته، ناسنامه‌ی ئه‌و ١١ كه‌سه بریتیه له: “ئومید سارانی” ته‌مه‌ن ١٣ ساڵ، “ئومید سه‌فه‌رزهی” ته‌مه‌ن ١٧ ساڵ، “جابر شیروزهی” ته‌مه‌ن ١٢ ساڵ، “جه‌واد پووشه” ته‌مه‌ن ١٢ ساڵ، “سامر هاشمزهی” ته‌مه‌ن ١٦ ساڵ، “سه‌دیس كشانی” ته‌مه‌ن ١٤ ساڵ، “عه‌زیزۆڵڵا كه‌بدانی” ته‌مه‌ن ١٤ ساڵ، “محه‌ممه‌د ئێقباڵ شه‌هنه‌وازی” ته‌مه‌ن ١٦ ساڵ، “محه‌ممه‌د ڕه‌خشانی” ته‌مه‌ن ١٢ ساڵ، “میرشكار (ناڕوون)” ته‌مه‌ن ٢ ساڵ و “یاسر شاهۆزهی” ته‌مه‌ن ١٦ ساڵ. جێگای ئاماژه‌یه كه له هێرشی هێزه ئه‌منییه‌كانی ڕژیم له ڕۆژی هه‌ینی خوێنینی زاهیدان لانیكه‌م ٩٧ كه‌س گیانیان له‌ده‌ستدا و زیاتر له ٣٥٠ كه‌س برینداربوون.