ڕۆژی یه‌كه‌شه‌ممه ٢٢ی گه‌لاوێژ، ژنه كۆڵبه‌رێكی خه‌ڵكی گوندی “زاوه‌ر”ی سه‌ر به شاری پاوه به ناوی “زۆبه‌یده ڕه‌حیمی” ناسراو به (ئه‌سمه‌ر) كه دوو ڕۆژ له‌وه‌پێش به‌هۆی گوشاری مه‌عیشه‌تی جه‌ڵته‌ی دڵ لێی دابوو، له نه‌خۆشخانه‌یه‌كی كرماشان گیانی به‌ختكرد.
به‌پێی ڕاپۆرتی ناوه‌نده‌كانی مافی مرۆڤ، “زۆبه‌یده ڕه‌حیمی” سه‌ره‌په‌رشتی بنه‌ماڵه‌كه‌ی له ئه‌ستۆدا بوو و بژێویی ژیانیانی لە ڕێگەی کۆڵبەرییەوە دابین دەکرد. ڕۆژی هه‌ینی به‌هۆی گوشاری مه‌عیشه‌تی جه‌ڵته‌ی دڵ لی دا و بۆ نه‌خۆشخانه‌یه‌كی كرماشان ڕاگوێزرا، به‌ڵام پاش دوو ڕۆژ به‌سته‌ری بوون ڕۆژی ڕابردوو گیانی له پێناو پارۆیه‌ك نان به‌خت كرد.