کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
هه‌واڵه‌کان

گیانبه‌ختكردنی چوار شه‌رڤانی “ق،س،د” له‌ ڕۆژئاوای كوردستان

ڕۆژی هه‌ینی ٢١ی گوڵانی ١٤٠٣، چوار شه‌رڤانی هێزه‌كانی سووریای دیمۆكراتیك له‌ هێرشی هاوكاتی چه‌كدارانی داعش و هێزه‌كانی سه‌ر به‌ حكوومه‌تی سووریه‌ له‌ ده‌یره‌زوور گیانیان به‌خت كرد و حه‌وت كه‌سی دیكه‌ش بریندار بوون.

به‌پێی ڕاگه‌یاندنی هێزه‌كانی سووریای دیمۆكراتێك، ئۆتۆمبێلێكی بۆمبڕێژكراوی چه‌كدارانی داعش هه‌وڵی ده‌ربازبوون له‌ بازگه‌یه‌كی داوه‌ به‌ڵام له‌لایه‌ن هێزه‌كانیانه‌وه‌ ڕێگری لێ كراوه‌ و تیرۆریسته‌كه‌ی داعش خۆی ته‌قاندووه‌ته‌وه‌. له‌ ئه‌نجامی ئه‌و ته‌قینه‌وه‌، سێ شه‌رڤان گیانیان به‌ختكردووه‌ و كاتێك ته‌رمی هاوڕێكانیان بۆ نێو بنكه‌ی سه‌ربازی گواستۆته‌وه‌، له‌لایه‌ن هێزه‌كانی سه‌ر به‌ حكوومه‌تی سووریه‌ش ته‌قه‌یان لێ كراوه‌. له‌ نه‌تیجه‌ی هێرشی هێزه‌كانی ڕژیمی ئه‌سه‌د، شه‌رڤانێكی دیكه‌ گیانی له‌ده‌ست دا و ٧ كه‌سی دیكه‌ش بریندار بوون.

بابەتی پەیوەندیدار

ئاشكرابوونی پلانی تیرۆریستی حه‌ماس له‌ ئاڵمان

-

داخستنی ئۆتووبانی به‌نده‌ره‌كانی شیلی له‌لایه‌ن كرێكارانی ناڕازی

-

ڕیزگرتن له‌ یادی مێهرشاد شه‌هیدی نژاد له‌ ئه‌راك

-

خه‌باتی ڕۆژانه‌ی ژنانی ئێران دژبه‌ حیجابی ئیجباری

-

ئیدامه‌ی مانگرتنی زێڕفرۆشان له‌ مه‌شهه‌د

-

ناڕه‌زایه‌تی كرێكارانی فه‌زای سه‌وز له‌ شاره‌داری تاران

-