ڕۆژی دووشه‌ممه ٣٠ی مانگی خه‌زه‌ڵوه‌ر، ٧ هاووڵاتی له شاره‌كانی كوردستان له ئاكامی خۆپیشاندانه‌كانی دوێنێ شه‌و به‌هۆی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە سەرکوتکەرەکانی كۆماری ئیسلامی گیانیان به‌ختكرد.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، پێنج هاووڵاتی بە ناوەکانی “تەحسین میری”، “جەوهەر فەتاحی”، “ئیسماعیل گوڵ عەنبەر”، “مەسعوود تەیمووری” و “جەماڵ ئەعزەمی” خەڵکی شاری “جوانڕۆ”، “حوسه‌ین ئاسایش” و “جه‌لال قۆربانی” خه‌ڵكی شاری پیرانشار، له ئاكامی خۆپیشاندانه‌كانی دوێنێ شه‌و به‌هۆی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە سەرکوتکەرەکانی كۆماری ئیسلامی گیانیان به‌ختكرد. شایانی باسه لەماوەی ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا، لانی کەم ١٣ هاووڵاتی لە شارەکانی کوردستان بە هۆی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە سه‌ركوتگه‌ره‌كانی كۆماری ئیسلامی کوژراون،كه تا ئێستا ناوه‌كانیان ئاشكار نه‌بووه.