ڕۆژی دووشه‌ممه ٣٠ی مانگی خه‌زه‌ڵوه‌ر، ٥ هاووڵاتی له شاره‌كانی كوردستان له ئاكامی خۆپیشاندانه‌كانی دوێنێ شه‌و به‌هۆی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە سەرکوتکەرەکانی كۆماری ئیسلامی گیانیان به‌ختكرد.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، “موحسێن نیازی”، هاووڵاتیی خەڵکی شاری “دێولان” که ڕۆژی یەکشەممە، بەهۆی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە سه‌ركوتگه‌ره‌كانی كۆماری ئیسلامیه‌وه بریندا کرابوو، لە نەخۆشخانەی “کەوسەر”ی شاری سنە گیانی به‌ختكرد. “سولەیمان شوکری”،هاووڵاتیی خەڵکی شاری بۆکان پاش سێ ڕۆژ برینداربوون بەهۆی تەقەی هێزە سه‌ركوتگه‌ره‌كانی كۆماری ئیسلامی، لە نەخۆشخانەی “خومەینیی” شاری ئورمیە بەهۆی سەختیی برینەکەیەوە گیانی به‌ختكرد.هه‌روه‌ها “ستار ڕه‌حیمی”، خه‌ڵكی شاری مه‌ریوان و “حه‌یده‌ر مه‌حاڵی”، خه‌ڵكی شاری پیرانشار، له ئاكامی خۆپیشاندانه‌كانی دوێنێ شه‌و به‌هۆی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە سەرکوتکەرەکانی كۆماری ئیسلامی گیانیان به‌ختكرد. شایانی باسه “فه‌ریاد وه‌یسی” ته‌مه‌ن ٣٣ ساڵ و خه‌ڵكی شاری سه‌قز به‌هۆی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە سەرکوتکەرەکانی كۆماری ئیسلامی به‌سه‌ختی بریندار بووه و گواستراوه‌ته‌وه بۆ نه‌خۆشخانه‌ی شه‌فا له شاری سه‌قز.