ڕۆژی هه‌ینی ٢٧ی مانگی خه‌زه‌ڵوه‌ر، ٣ هاووڵاتی له شاره‌كانی كوردستان له ئاكامی خۆپیشاندانه‌كانی دوێنێ شه‌و به‌هۆی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە سەرکوتکەرەکانی كۆماری ئیسلامی گیانیان به‌ختكرد.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، “ئەمیر فەراسەتی شاد” خەڵکی شاری پیرانشار،” موحەممەد ئەحمەد گاگه‌ش”، تەمەن ٤٣ ساڵ و خەڵکی شاری مەهاباد و “مێهران ڕەحمانی” خەڵکی شاری مەهاباد به‌هۆی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە سەرکوتکەرەکانی كۆماری ئیسلامی گیانیان به‌ختكرد. شایانی باسه ژمارەی ئەو هاووڵاتییانه‌ی کە لە سێ ڕۆژی ڕابردوودا له‌شاره‌كانی كوردستان، لەلایەن هێزە سه‌ركوتگه‌ره‌كانه‌وه کوژراون گەیشتە ٢٠ کەس.