ڕۆژی شه‌ممه ٢٨ی مانگی خه‌زه‌ڵوه‌ر، ٣ هاووڵاتی له شاره‌كانی كوردستان له ئاكامی خۆپیشاندانه‌كانی دوێنێ شه‌و به‌هۆی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە سەرکوتکەرەکانی كۆماری ئیسلامی گیانیان به‌ختكرد.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، “شەهریار موحەممەدی” خەڵکی شاری بۆکان و “سه‌مانه نیكنام” خه‌ڵكی شاری شیراز، شەوی هەینی،لە ڕاپه‌ڕین و بەرخۆدانی خەڵکی شارەكانیان، بەهۆی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە سه‌ركوتگه‌ره‌كانی كۆماری ئیسلامی گیانیان به‌ختكرد. هه‌روه‌ها “ئومێد حەسەنی”، تەمەن ٢٢ ساڵ و خەڵکی شاری سنە، لەدوای تێپەڕینی چەند کاتژمێر لەدەستبەسەرکرانی، لەژێر ئەشکەنجەی هێزەکانی سپای پاسداران‌دا گیانی گیانیان به‌ختكرد. شایانی باسه لە ڕاپه‌ڕین و بەرخۆدانی خەڵکی شاری ئابدانان، “موحه‌ممه‌د عه‌لی ڕه‌زایی” بەهۆی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە سه‌ركوتگه‌ره‌كانی ڕژیم “چاوی چه‌په‌ی” له‌ده‌ستداوه.