ڕۆژی پێنجشه‌ممه ٣١ی مانگی خه‌رمانان، ڕێكخراوی مافی مرۆڤی ئێران كه له شاری “ئۆسلۆ”ی نۆرویژه ڕاپۆرتێكی له‌سه‌ر ڕێژه‌ی كوژراوانی چه‌ند ڕۆژی ڕابردووی ناڕه‌زایه‌تییه‌كانی پاش كوشتنی “مه‌هسا ئه‌مینی” به ده‌ستی گه‌شتی ئێرشاد بڵاوكرده‌وه و تێیدا ئاماژه‌ی به ٣١ كوژراو كردووه به‌ڵام پاش بڵاوبوونه‌وه‌ی ڕاپۆرته‌كه لانیكه‌م شه‌ش كه‌سی دیكه به‌و ڕاپۆرته ئیزافه كراوه.
بڵاوكردنه‌وه‌ی ئه‌و ڕاپۆرته له حاڵێكدایه كه ڕۆژی ڕابردوو میدیاكانی ڕژیمیش ڕێژه‌ی كوژراوانی ١٧ كه‌س ڕاگه‌یاندبوو. به‌پێی ئه‌و ڕاپۆرته، له شاری “ئامول” ١١ كه‌س كوژراو و ٦٠ كه‌سیش ده‌ستبه‌سه‌ر كراون، له‌شاری دیوانده‌ره دوو كه‌س، سه‌قز یه‌ك كه‌س، دێولان یه‌ك كه‌س، مهاباد یه‌ك كه‌س، ورمێ دوو كه‌س، كه‌ره‌ج یه‌ك كه‌س، كرماشان دوو كه‌س، شنۆ سێ كه‌س، قوچان یه‌ك كه‌س، ته‌ورێز یه‌ك كه‌س، بابۆل شه‌ش كه‌س، ئه‌نزه‌لی یه‌ك كه‌س و شاباد دوو كه‌س و ئیلام یه‌ك كه‌س. نسانامه‌ی به‌شێك له كوژراوه‌كان بریتیه له: ئیلام(موحسین قه‌یسه‌ری)، ورمێ( عه‌بدۆڵڵا محه‌ممه‌دپوور و ڕامین عه‌بدۆڵڵاپوور”)، شاباد (ئه‌میر فوولادی و سه‌عید محه‌ممه‌دی).