ڕۆژی دووشه‌ممه ٧ی مانگی سه‌رماوه‌ز، ٢ هاووڵاتی له شاره‌كانی كوردستان به‌هۆی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە سەرکوتکەرەکانی كۆماری ئیسلامی گیانیان به‌ختكرد.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، “شۆڕش نیکنام”، هاووڵاتیی خەڵکی شاری مەهاباد، کە لە ڕەوتی ڕاپەڕینی حەفتەی ڕابردووی خەڵکی ئەو شارە و بەهۆی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە سه‌ركوتگه‌ره‌كانی كۆماری ئیسلامی بریندار کرابوو، بەهۆی سەختیی برینەکانییەوە گیانی لەدەست دا و هه‌روه‌ها “ڕەزا کازمی”، لاوی تەمەن ١۶ ساڵ و خەڵکی شارەدێی “موژژ”ی سەر بە شاری کامێران، کە بەهۆی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی سپای پاسداران بریندار کرابوو، پاش ۶ ڕۆژ بەهۆی سەختیی برینەکەیەوە گیانی لەدەست دا.