ڕۆژی پێنجشه‌ممه ٣ی مانگی سه‌رماوه‌ز، ٢ هاووڵاتی له شاره‌كانی كوردستان له ئاكامی خۆپیشاندانه‌كانی شاره‌كانیان به‌هۆی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە سەرکوتکەرەکانی كۆماری ئیسلامی گیانیان به‌ختكرد.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، هاووڵاتییه‌ك بە ناوی “شەماڵ خەدیری” تەمەن ٣٢ ساڵ و خەڵکی شاری مەهاباد كه بەهۆی تەقەی ڕاسته‌وخۆی هێزە سەرکوتکەرەکانی كۆماری ئیسلامی بە توندی بریندار کرابوو، له نەخۆشخانەی “خومەینی” شاری ورمێ، گیانی به‌ختكرد هه‌روه‌ها “هێمن ئەمان”، خەڵکی شاری بۆکان، کە بە برینداری لەلایەن هێزە حکومەتییەکان ڕفێندرابوو، لەژێر ئەشکەنجەی ناوەندە حکومەتییەکاندا گیانی به‌ختكرد.