به‌پێی ڕاپۆرتی ناوه‌نده‌كانی مافی مرۆڤ، له ڕه‌وتی ناڕه‌زایه‌تییه سه‌رانسه‌رییه‌كانی پاش گیانبه‌ختكردنی “مه‌هسا ئه‌مینی” له ماوه‌ی ١٠٦ ڕۆژدا ١٢١ هاووڵاتی له ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌كانه‌وه كوژراون.
ئەم ئامارە هەتا ڕێکەوتی ١١ی بەفرانبار لەخۆ دەگرێت و به‌پێی زانیارییه‌كان، 121 کەس لە هاووڵاتییانی کوردستان لە ماوەی ١٠٦ ڕۆژدا گیانیان لەدەست داوە كه 12 کەسیان تەمەنیان کەمتر لە ١٨ ساڵ بووە و 5 کەسیان ژن بوون.