ڕۆژی سێشه‌ممه ٦ی مانگی به‌فرانبار، ناوه‌ندی چاپه‌مه‌نی و ڕاگه‌یاندنی “هه.په.گه” ڕایگه‌یاند كه ١١ گه‌ریلایان له هێرشێكی كیمیایی ئه‌رته‌شی توركیا له گۆڕه‌پانی “ساجا” گیانیان به‌ختكردووه.
له ڕاگه‌یاندنه‌كه‌ی “په.كه.كه”دا هاتووه كه به‌ڵگه‌ی پێویستیان له‌سه‌ر هێرشه كیمیایه‌كانی ئه‌رته‌شی توركیا كۆكردۆته‌وه و هه‌ر ناوه‌ندێكی نێوده‌وڵه‌تی بیه‌وێت له‌و باره‌وه لێبكۆڵینه‌وه بكات، به‌ڵگه‌كانیان پێشكه‌ش ده‌كه‌ن هه‌ر چه‌ند ئه‌مه یه‌كه‌م جار نییه ده‌وڵه‌تی توركیا له چه‌كی كیمیایی بۆ له‌ناوبردنی گه‌ریلاكان كه‌ڵك وه‌ر ده‌گرێت به‌ڵام بێده‌نگی ناوه‌نده‌كانی نێوده‌وڵه‌تی و مافی مرۆڤ له‌و باره‌وه مایه‌ی شه‌رمه‌زاریه.