به‌پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، ڕۆژی سێشه‌ممه ١٦ی مانگی ڕه‌شه‌مه، موعه‌لیمان و بنه‌ماڵه‌ی قوتابیانی ژاراویكراو به‌دوای بانگه‌شه‌ی كۆمه‌ڵه ڕێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمۆنیستی ئێران و لاێنه سیاسیه‌کان بۆ كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تی له‌به‌رده‌م ئامووزش و په‌روه‌رش، خه‌ڵكی ناڕازی له شاره‌كانی سنه، سه‌قز، دیوانده‌ره، کرماشان، مه‌ریوان، مهاباد، بوکان،بانه، کامیاران، دێولان،ورمێ،بیجار ، قوروه و هه‌رسین له‌به‌رده‌م ئه‌و ناوه‌نده كۆبوونه‌وه و له شاره‌كانی دیوانده‌ره و مه‌ریوان هێزه ئه‌منیه‌كان ڕێگه‌یان له كۆبوونه‌وه‌ی خه‌ڵك دا گرت.
به‌پێی زانیارییه‌كان، موعه‌لیمان و بنه‌ماڵه‌ی قوتابیانی ژاراویكراو له شاره‌كانی كۆردستان له‌به‌رده‌م ئیداره‌ی ئامووزش و په‌روه‌رش دا كۆبوونه‌ته‌وه و دروشمه‌كانی “مه‌رگ بۆ تالیبان، چ ئه‌فغانستان، چ ئێران”، “،ژن، ژیان، ئازادی” و “مه‌رگ بۆ دیكتاتۆر”یان به‌رز كردۆته‌وه، پاش كۆبوونه‌وه‌كه خه‌ڵكی ناڕازی له نێو شه‌قامی شاره‌كان ڕێپێوانیان كرد. خه‌ڵكی شاری سنه له میدانی فێرده‌وسی كۆبوونه‌وه و له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی ڕژیم تێكهه‌ڵچوون كه به وته‌ی سه‌رچاوه خۆجێیه‌كان چه‌ند موعه‌لیم بریندار بوون، هه‌روه‌ها ناوه‌نده ئه‌منیه‌تیه‌كان له شاره‌كانی دیوانده‌ره و مه‌ریوان ڕێگه‌یان نداوه خه‌ڵكی ناڕازی له‌به‌رده‌م ئیداره‌ی ئامووزش و په‌روه‌رش دا كۆببنه‌وه و شاره‌كه‌یان به ته‌واوه‌تی میلیتاریزه كردووه. جێگای ئاماژه‌یه كه ئه‌ندامێكی ئه‌نجومه‌نی سنفی موعلیمانی كوردستان به‌ناوی “به‌هائه‌دین مه‌له‌كی” له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌كانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر كراوه.