به‌پێی ڕاپۆرتی كۆمه‌ڵه‌ی مافی مرۆڤی كوردستان، له‌ماوه‌ی ڕۆژانی ڕابردوودا، هاووڵاتییه‌كی خه‌ڵكی “تازه‌شار”ی سه‌لماس به‌ناوی “شه‌مسه‌دین شه‌كووری حه‌سه‌ن ئابادی” به زه‌ربه‌ی چه‌قۆی هێزه جه‌نایه‌تكاره‌كانی كۆماری ئیسلامی له ماڵه‌كه‌ی خۆی له تاران كوژراوه.
به‌پێی ئه‌و ڕاپۆرته، “شه‌مسه‌دین” له ڕه‌وتی ناڕه‌زایه‌تییه‌كانی ساڵی ٨٨ی هه‌تاویشدا له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌كانه‌وه به فیشه‌كی جه‌نگی برینداركرابوو و ئه‌مجاره به شێوه‌یه‌كی دڕندانه له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌كانی ڕژیمه‌وه به چه‌ندین زه‌ربه‌ی چه‌قۆ له ماڵه‌كه‌ی خۆی له شاری تاران كوژرا و ئیداره‌ی ئیتلاعات براكه‌یان به بارمته گرت تاكوو ڕۆژی چوارشه‌ممه ٣٠ی سه‌رماوه‌ز مه‌راسیمی ئه‌سپه‌رده‌كردنی ته‌رمه‌كه‌ی له گوندی “قه‌سریك”ی ورمێ به هێمنانه و به‌بێ به‌شداری خه‌ڵك به‌ڕێوه بچێت، جێگای ئاماژه‌یه كه ناوه‌نده ئه‌منیه‌كان هه‌ڕه‌شه‌یان له بنه‌ماڵه‌كه‌ی كردووه كه نابێت له‌گه‌ڵ هیچ میدیایه‌ك په‌یوه‌ندی بگرن و هه‌واڵه‌كه‌ی نابێت له هیچ شوێنێك بڵاو بێته‌و.