له‌ماوه‌ی ڕۆه‌ژانی ڕابردوودا، هاووڵاتیه‌كی خه‌ڵكی مهاباد و دانیشتووی تاران به‌ناوی “بێگه‌رد قه‌له‌نده‌ری” له ژێر ئه‌شكه‌نجه‌ی هێزه سه‌ركوتگه‌ره‌كانی كۆماری ئیسلامی گیانی به‌ختكرد.
به‌پێی زانیارییه‌كان، “بێگه‌رد قه‌له‌نده‌ری” ناسراو به “سپیده” له ڕه‌وتی ناڕه‌زایه‌تییه‌كانی پاش گیانبه‌ختكردنی “مه‌هسا ئه‌مینی” له شاری تاران له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌كانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و پاش ماوه‌یه‌ك به‌هۆی ئه‌شكه‌نجه‌ی هێزه سه‌ركوتگه‌ره‌كانی ڕژیم له گرتووخانه‌ی ئیتلاعات، گیانی له ڕێگای ئازادی و به‌رابه‌ری دا به‌ختكرد و تێكه‌ڵ به كاروانی نه‌مران بوو. شایانی باسه كه ئیداره‌ی ئیتلاعات ڕێگه‌یان نه‌داوه مه‌راسیمی پرسه و سه‌ره‌خۆشی بۆ ئه‌و گیانبه‌ختكردووه بگرن و بنه‌ماڵه‌كه‌یان خستۆته ژێر گوشار و ته‌رمه‌كه‌یان له بێده‌نگی ته‌واو دا له گۆرستانی مهاباد به خاك سپاردووه.