له‌ماوه‌ی ڕۆژانی ڕابردوودا، لاوێكی ته‌مه‌ن ٢٠ ساڵی خه‌ڵكی مه‌شهه‌د به‌ناوی “ئه‌میر مۆسه‌دق” به زه‌ربه‌ی باتۆمی سه‌ركوتگه‌رانی خامنه‌یی گیانی به‌ختكردووه.
به‌پێی زانیارییه‌كان، “ئه‌میر” ته‌نیا منداڵی بنه‌ماڵه‌یه و له‌كاتی خۆپێشاندان له شه‌قامه‌كانی مه‌شهه‌د دا له‌لایه‌ن هێزه سه‌ركوتگه‌ره‌كانی كۆماری ئیسلامیه‌وه دراوه‌ته به‌ر لێدان به باتۆم و به‌هۆی به‌ركه‌وتنی زه‌ربه به مێشكی، له‌هۆش خۆی چووه و ڕاگوێزی نه‌خۆشخانه كراوه و له‌وێ پاش چه‌ند كاتژمێر گیانی له‌ده‌ست داوه.