ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٤ی مانگی به‌فرانبار، لاوێكی خه‌ڵكی به‌نده‌رئه‌نزه‌لی به‌ناوی “سرووش پوورئه‌حمه‌دی” ته‌مه‌ن ٣٢ ساڵ كه له ڕه‌وتی ناڕه‌زایه‌تییه‌كانی كه‌ره‌ج ده‌ستبه‌سه‌ركرابوو پاش ٢٥ ڕۆژ به‌سته‌ری بوون له نه‌خۆشخانه به‌هۆی سه‌ختی برینه‌كانیه‌وه گیان به‌ختكرد.
به‌پێی زانیارییه‌كان، “سرووش پوورئه‌حمه‌دی” له ڕه‌وتی خۆپێشاندانه‌كانی شاری كه‌ره‌ج له‌لایه‌ن ناوه‌نده ئه‌منیه‌تییه‌كانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و به‌سه‌ختی ئه‌شكه‌نجه درا و به‌هۆی پێدانی ده‌رمانی نه‌ناسراو چووه كۆماوه و به‌دوای ٢٥ ڕۆژ به‌سته‌ری بوون له نه‌خۆشخانه، ڕۆژی یه‌كشه‌ممه به‌هۆی سه‌ختی برینه‌كانیه‌وه گیانی به‌ختكرد.