ڕۆژی هه‌ینی ١٦ی مانگی به‌فرانبار، لاوێكی به‌لووچ به‌ناوی “محه‌ممه‌د ڕیگی” پاش ٩٧ ڕۆژ به‌سته‌ریبوون له نه‌خۆشخانه به‌هۆی سه‌ختی برینه‌كانیه‌وه گیانی له ڕێگای ئازادی وبه‌رابه‌ری دا به‌ختكرد.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، “محه‌ممه‌د ڕیگی” له ڕه‌وتی خۆپێشاندانه‌كانی هه‌ینی خوێنانی زاهیدان به ته‌قه‌ی هێزه سه‌ركوتگه‌ره‌كانی كۆماری ئیسلامی به‌سه‌ختی بریندار و ده‌ستبه‌سه‌ر كرا، ناوبراو بۆ ماوه‌ی ٩٧ ڕۆژ له نه‌خۆشخانه له‌ژێر چاودێری چڕی پزیشكی دا بوو و ڕۆژی هه‌ینی به‌هۆی سه‌ختی برینه‌كانیه‌وه گیانی به‌ختكرد و تێكه‌ڵ به كاروانی نه‌مران بوو.