کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

گیانبه‌ختكردنی كۆڵبه‌رێك له‌ سنووری پیرانشار

به‌پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو به‌ كۆڵبه‌رنیووز، ڕۆژی دووشه‌ممه‌ ١٨ی مانگی ڕه‌زبه‌ر، هێزه‌كانی ڕژیم له‌سنووریكانی خودای پیرانشار ده‌ستڕێژی گولله‌یان له‌ كۆمه‌ڵێك كۆڵبه‌ر كرد و له‌ ئا‌كامدا كۆڵبه‌رێك به‌ناویمیكاییل تاڵانه‌گیانی له‌ده‌ستدا.

به‌پێی زانیارییه‌كان،میكاییلخێزانداره‌ و ڕێوڕه‌سمی ناشتنه‌كه‌ی ڕۆژی سێشه‌ممه‌ له‌ شاری پیرانشار به‌ڕێوه‌چوو. جێگای ئاماژه‌یه‌ كه‌ هاوكات له‌گه‌ڵ ده‌ستپێكی ناڕه‌زایه‌تییه‌كان له‌ سه‌راسه‌ری ئێران، هێرشی هێزه‌ سه‌ركوتگه‌ره‌كانی كۆماری ئیسلامی بۆسه‌ر كۆڵبه‌ران له‌ سنووره‌كانی ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان تا ڕاده‌یه‌كی به‌رچاو به‌رزبووه‌ته‌وه‌ و تا ئێستا لانیكه‌م ١٠ كوڵبه‌ر به‌ ته‌قه‌ی ڕاسته‌وخۆی هێزه‌كانی ڕژیم كوژراو و برینداربوون، هه‌ر له‌و په‌یوه‌ندیه‌دا ڕۆژی یه‌كشه‌ممه‌ی ڕابردوو كۆڵبه‌رێكی دیكه‌ به‌ناویشه‌هرام واسڵیخه‌ڵكی شاری بانه‌ به‌ ته‌قه‌ی هێزه‌ سنوورییه‌كانی ڕژیمی ئیسلامی گیانی له‌ده‌ستدابوو.

بابەتی پەیوەندیدار

ڕاپۆرتێكی گشتی سه‌باره‌ت به‌ ناڕه‌زایه‌تییه‌ سه‌راسه‌رییه‌كان له‌ شاره‌كانی ئێران

-

گیان له‌ده‌ستدانی ٢ هاووڵاتی له‌ خۆی

-

-

٥٨٠ کەس بەهۆی تەقەی هێزە ئەمنییەكانه‌وه‌،زیان بە چاویان گەیشتووە

-

کێشەی نه‌بوونی گاز له‌ به‌لووچستان

-

كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تی کارمەندانی كۆمپانیای گووگڵ

-