ڕۆژی سێشه‌ممه ١٩ی مانگی ڕه‌زبه‌ر، كچێكی لاوی خه‌ڵكی سه‌قز به‌ناوی “ئیلاهه سه‌عیدی” كه چه‌ند ڕۆژ له‌وه‌پێش به ته‌قه‌ی هێزه‌كانی ڕژیم به‌سه‌ختی بریندار كرابوو، گیانی به‌خت كرد.
به‌پێی زانیارییه‌كان، ئه‌مه دووهه‌مین كه‌سه كه له ماوه‌ی دوو ڕۆژی ڕابردوودا به‌هۆی سه‌ختی برینه‌وه گیانی به‌خت ئه‌كات و ڕۆژی ڕابردووش لاوێكی دیكه‌ی خه‌ڵكی سه‌قز كه ڕۆژی ٨ی ئه‌م مانگه له‌لایه‌ن هێزه سه‌ركوتگه‌ره‌كانی ڕژیمه‌وه له شاری سه‌قز درابۆوه به‌ر ده‌ستڕێژی گولله له نه‌خۆشخانه‌ی ته‌وریز گیانی له‌ده‌ستدابوو.