به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، قوتابیه‌كی ته‌مه‌ن ١٦ ساڵی خه‌ڵكی كامیاران و دانیشتووی تاران به‌ناوی “كارۆ په‌شاوایی” كه پێش هاتنی ساڵی تازه له هێرشی شیمیایی بۆ سه‌ر مه‌دره‌سه‌كانی ئه‌و شاره ژاراوی كرابوو پاش ماوه‌یه‌ك به‌سته‌ری بوون له نه‌خۆشخانه ڕۆژی شه‌ممه ١٩ی خاكه‌لێوه گیانی به‌ختكرد.
به‌پێی زانیارییه‌كان، “كارۆ په‌شاوایی” ڕۆژی چوارشه‌ممه ٢٤ی ڕه‌شه‌مه‌ی ساڵی ڕابردوو له یه‌كێك له قوتابخانه‌كانی تاران به‌هۆی هێرشی شیمیایی ناوه‌نده ئه‌منیه‌تیه‌كانی ڕژیم ژاراوی و به مه‌به‌ستی وه‌رگرتنی چاره‌سه‌ری پزیشكی ڕه‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه‌ی “میلاد”ی تاران كرابوو. ناوبراو پاش ماوه‌یه‌ك به‌سته‌ری بوون ڕۆژی شه‌ممه ١٩ی خاكه‌لێوه‌ی ١٤٠٢ی هه‌تاوی گیانی به‌ختكرد و ته‌رمه‌كه‌ی له گوندی “په‌شاوا” و به به‌شداری به‌رینی خه‌ڵكی كامیاران ئه‌سپه‌رده‌ی خاك كرا.