ده‌زگا هه‌واڵنێرییه‌كانی ده‌وڵه‌تی توركیا ڕۆژی سێشه‌ممه ٢٥ی مانگی گه‌لاوێژ ڕایانگه‌یاند: یه‌كێك له فه‌رمانده باڵاكانی “پ.ك.ك”یان به‌ناوی “موحسین باغان” ناسراو به “دژوار سیلۆپی” له هێرشێكی په‌هبادیدا كوشتووه.
به پێی ڕاپۆرتی ماڵپه‌ڕی ئاناتۆلی، “موحسین باغان” به‌رپرسی ناوچه‌ی “پ.ك.ك” له قامیشلوو بووه و له ناوچه‌كانی “شڕنا‌خ”، “قه‌ندیل”، “زاپ” و “گاڕه” چالاك بووه و له‌لایه‌ن “موراد كارایلان”نه‌وه وه‌كوو به‌رپرسی ناوچه‌یی قامیشلوو دیاریكراوه. جێگای ئاماژه‌یه كه هێشتا میدیاكانی “پ.ك.ك” ئه‌و هه‌واڵه‌یان پشتڕاست نه‌كردووه‌ته‌وه.