كاتژمێر ٤ی به‌یانی ڕۆژی سێشه‌ممه ٢٩ی مانگی سه‌رماوه‌ز، هێزه‌كانی سپای پاسداران هێرشیان كرده سه‌ر لاوانی شۆڕشگێڕی گوندێكی نزیك به شاری ئیزه و شه‌ڕ هاته ئاراوه و چه‌ند كه‌س له هێزه‌كانی ڕژیم كورژان و برینداربوون و سێ لاوی شۆڕشگێڕی ئه‌و شاره‌ش گیانیان به‌ختكرد.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، هێزه‌كانی سپای پاسداران تا كاتژمێر ١٠ی به‌یانی تێكهه‌ڵچوونیان له‌گه‌ڵ سێ لاوی شۆڕشگێڕ به‌ناوه‌كانی “حسێن سه‌عیدی”، “مه‌حموود ئه‌حمه‌دی” و موجاهید كوركور” هه‌بوو و كاتێك كوژراو و برینداری زۆریان لێكه‌وته‌وه به چه‌كی قورس هێرشیان كرده سه‌ر ماڵی ئه‌و سێ لاوه و هه‌ر سێكیان كوشتن و لاوێكی دیكه‌ی برینداریان به‌ناوی “موسته‌فا ئه‌حمه‌دپوور” ده‌ستبه‌سه‌ر و بۆ شوێنێكی نادیار گواسته‌وه. جێگای ئاماژه‌یه كه ئه‌و چوار كه‌سه پێشتر له گرته‌یه‌كی ویدیۆیی‌دا ڕایانگه‌یاندبوو كه تۆڵه‌ی خوێنی “كیان پیرفه‌له‌ك”ی ته‌مه‌ن ١٠ ساڵ ده‌كه‌ینه‌وه.