ڕۆژی پێنجشه‌ممه ١ی مانگی خاكه‌لێوه، به هۆی هێرشی په‌هباده‌كانی توركیا بۆ سه‌ر ئۆتۆمبێلێكی سه‌ربازی شه‌رڤانانی “هه.سه.ده”، سێ كه‌س له هێزه‌كانی “یه.په.ژه” گیانیان له ده‌ستدا.
كۆمه‌ڵه‌ی مافی مرۆڤی سووری له ڕاپۆرتێكدا ڕایگه‌یاند: فڕۆكه بێ فڕۆكه‌وانه‌كانی ده‌وڵه‌تی توركیا له ده‌ورووبه‌ری شاری كۆبانی ئۆتۆمبێلێكی شه‌رڤانانیان كردووه‌ته ئامانج و به هۆیه‌وه سێ شه‌رڤان گیانیان به‌ختكردووه كه یه‌كێكیان فه‌رمانده‌یه‌كی باڵای هێزه‌كانی سووریای دیمۆكراته. شایانی باسه كه ئه‌رته‌شی توركیا ماوه‌یه‌كه هێرشه‌كانی بۆ سه‌ر ناوچه‌كانی ڕۆژئاوا چڕتر كردووه‌ته‌وه و له‌گه‌ڵ باكووری هه‌رێمی كوردستان و ڕۆژئاواش به چڕی بۆردوومان ده‌كات.