کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

گیانبه‌ختكردنی سێ سووختبه‌ری به‌لووچ به‌ ته‌قه‌ی هێزه‌كانی ڕژیم

گیانبه‌ختكردنی سێ سووختبه‌ری به‌لووچ به‌ ته‌قه‌ی هێزه‌كانی ڕژیم

ڕۆژی شه‌ممه‌ ٣١ی خه‌رمانان، سێ سووختبه‌ری به‌لووچ له‌ شاره‌كانی قه‌لعه گه‌نج، به‌م و ئێرانشار به‌ ته‌قه‌ی ڕاسته‌وخۆی هێزه‌كانی ڕژیم گیانیان به‌خت كردووه‌.

به‌پێی ڕاپۆرتی حاڵ وه‌ش، سووختبه‌رێكی ته‌مه‌ن ١٩ ساڵ به‌ ناوی “ئه‌میرعه‌لی ڕه‌حمانی خالس” پاش ته‌قه‌ی هێزه‌كانی ڕژیم له‌ شارستانی قه‌لعه گه‌نج ئۆتۆمبێلێكی وه‌رگه‌ڕاوه‌ و گیانی له‌ ده‌ست داوه‌. له‌ لایه‌كی دیكه‌وه‌، سووختبه‌رێكی دیكه‌ كه‌ ناسناوی هێشتا ئاشكرا نه‌كراوه‌ به‌ ده‌ستڕێژی گوله‌ی سه‌ركوتگه‌رانی كۆماری ئیسلامی له‌ ئێرانشار گیانی به‌خت كردووه‌. له‌ شارستانی به‌م، سووختبه‌رێكی ته‌مه‌ن ٢٢ ساڵ به‌ ناوی “عه‌لی ده‌ستی” به‌دوای ته‌قه‌ی هێزه‌كانی ڕژیم ئۆتۆمبێله‌كه‌ی ئاگری گرتووه‌ و به‌وهۆیه‌وه‌ گیانی له‌ده‌ست داوه‌.