ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٢٧ی مانگی سه‌رماوه‌ز، “محه‌ممه‌دحاجی ڕه‌سوولپوور” زیندانی سیاسی پێشوو و یه‌كێك له ده‌ستبه‌سه‌ركراوانی سه‌رهه‌ڵدانی سێ مانگی ڕابردوو له‌شاری بۆكان به‌هۆی قورسی برینه‌كانیه‌وه له نه‌خۆشخانه‌ی ئه‌و شاره گیانی به‌ختكرد.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، “محه‌ممه‌د حاجی ڕه‌سووڵپوور” له‌ڕه‌وتی خۆپێشاندانه‌كانی ئه‌و شاره له دووكانه‌كه‌ی له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌كانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و ڕۆژی ٢٢ی مانگی سه‌رماوه‌ز به‌هۆی ئه‌شكه‌نجه‌ی سه‌ختی هێزه سه‌ركوتگه‌ره‌كانی كۆماری ئیسلامیه‌وه چووه كۆما و پاش چه‌ند ڕۆژ به‌سته‌ری بوون له نه‌خۆشخانه ڕۆژی یه‌كشه‌ممه گیان ئازیزی له پێناو ئازادی و به‌رابه‌ری دا به‌ختكرد و تێكه‌ڵ به كاروانی نه‌مران بوو.