له‌ماوه‌ی ڕۆژانی ڕابردوودا دوو هاووڵاتی دیكه به‌ناوه‌كانی “فه‌رانه‌ك جه‌باری” ته‌مه‌ن ٣٣ ساڵ و خه‌ڵكی “ته‌ره‌شت”ی تاران و “مسته‌فا ئه‌كبه‌ریان” خه‌ڵكی شاری باباحه‌یده‌ر به ته‌قه‌ی هێزه‌كانی ڕژیم گیانیان به‌ختكردووه.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، “فه‌رانه‌ك جه‌باری” له كاتی به‌شدرای له خۆپێشاندانه‌كانی تاران به ته‌قه‌ی هێزه‌كانی ڕژیم گیانی به‌ختكردووه و ته‌رمه‌كه‌ی له ژێر گۆشاری هێزه ئه‌منییه‌كان و به نهێنی نێژدراوه، هه‌روه‌ها “مسته‌فا ئه‌كبه‌ریان” له كاتی هه‌ڵهاتن له ده‌ست هێزه سه‌ركوتگه‌ره‌كانی كۆماری ئیسلامی، له‌لایه‌ن هێزه ئینتزامییه‌كانه‌وه دراوه‌ته به‌ر ده‌ستدڕێژی گولله و ده‌ستبه‌جێ گیانی به‌ختكردووه. شایانی باسه كه ناوه‌نده ئه‌منیه‌تییه‌كانی ڕژیم گوشاریان بۆ بنه‌ماڵه‌ی ئه‌و دوو كه‌سه هاوردووه كه هۆكاری گیان له‌ده‌ستدانی ڕۆڵه‌كانیان جه‌ڵته‌ی دڵ ڕابگه‌ینن.