به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، دوو لاوی خه‌ڵكی كرماشان و یه‌زد به‌ناوه‌كانی “عه‌لی نه‌زه‌ری” و “مێهدی زارعی ئه‌شكدزی” پاش ده‌ستبه‌سه‌ركرانیان له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌كانه‌وه به شێوه‌یه‌كی گوماناوی گیانیان له‌ده‌ست داوه.
به‌وته‌ی سه‌رچاوه خۆجێیه‌كان، “عه‌لی نه‌زه‌ری” ته‌مه‌ن ٢١ ساڵ و دانیشتووی ناوچه‌ی “بێڵه‌وار”ی كرماشان سێ حه‌وته له‌وه‌پێش و له ڕه‌وتی ناڕه‌زایه‌تیه‌كانی ئه‌و شاره له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌كانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و پاش چه‌ند ڕۆژ به‌هۆی جه‌ڵته‌ی دڵه‌وه گیانی له‌ده‌ست داوه، به‌وته‌ی بنه‌ماڵه‌ی ئه‌و گیانبه‌ختكردووه، ئاگاداری دۆخی ڕۆڵه‌كانتان بن پاش ئه‌وه‌ی ئازاد ده‌كرێن و به‌رده‌وام بیانبه‌ن بۆ تاقیگه و تێستی كامڵی پزیشكیان لێ بگرن چونكه له گرتووخانه ده‌رمانخواردیان ده‌كه‌ن، له‌لایه‌كی دیكه‌وه لاوێكی خه‌ڵكی شارستانی “ئه‌شكدز”ی یه‌زد به‌ناوی “مێهدی زار‌ع ئه‌شكدزی” كه له تاران له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌كانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر كرابوو، پاش ئازادی باری ته‌ندرووستی تێك ئه‌چێت و پاش چه‌ند كاتژمێر به‌ستریبوون له نه‌خۆشخانه ده‌ڕواته كۆما و به‌دوای ٢٠ ڕۆژ گیانی به‌خت ئه‌كات.