کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

گیانبه‌ختكردنی دوو سووختبه‌ر به‌ ته‌قه‌ی هێزه‌كانی ڕژیم له‌ سه‌راوان

گیانبه‌ختكردنی دوو سووختبه‌ر به‌ ته‌قه‌ی هێزه‌كانی ڕژیم له‌ سه‌راوان 2

شه‌وی شه‌ممه‌ ٢٣ی خاكه‌لێوه‌ی ١٤٠٤، دوو سووختبه‌ری به‌لووچ به‌ ناوه‌كانی په‌رویز به‌راهوویی و مه‌سعوود گه‌له‌به‌چه‌ به‌ ته‌قه‌ی هێزه‌كانی ڕژیم له‌ شارستانی سه‌راوان گیانیان له‌ ده‌ست دا‌.

به‌پێی ڕاپۆرتی حال وه‌ش، هێزه‌ ئینتزامییه‌كانی ڕژیم ئۆتومبێلی ئه‌و دوو سووختبه‌ره‌یان داوه‌ته‌ به‌ر ده‌ستڕێژی گوله‌ و له‌ ئه‌نجامی ئه‌و هێرشه‌دا، ئۆتومبێله‌كه‌ ئاگری گرتووه‌ و په‌رویز به‌راهوویی گیانی له‌ده‌ست داوه‌ و مه‌سعوود گه‌له‌به‌چه‌، پاش گواستنه‌وه‌ بۆ نه‌خۆشخانه‌ به‌هۆی قورسی برینه‌كانی گیانی به‌خت كردووه‌.