ڕۆژی پێنجشه‌ممه ٥ی مانگی خه‌زه‌ڵوه‌ر،”ئیسماعیل مەلوودی” خه‌ڵكی شاری مه‌هاباد و “محەممەد شەریعتی” خه‌ڵكی شاری سنه بەهۆی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامیه‌وه کوژران.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، لە خۆپیشاندانەکانی شەوی ڕابردووی کوردستان کە ١٣ شاری گرتەوە، لانی کەم ٢ هاووڵاتی به‌ناوه‌كانی “ئیسماییل مه‌ولوودی” ناسراو به “سمكۆ” تەمەن ٣٥ ساڵ لە شاری مەهاباد و “موحه‌ممه‌د شه‌ریعه‌تی” خه‌ڵكی شاری سنه، بەهۆی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامیه‌وه کوژران.
به‌پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو به تۆڕی میدیایی كۆمه‌ڵه، له شاری بانه ١٥ بۆ ٢٠ كه‌س ده‌ستبه‌سه‌ركراون و كه ٢ كه‌سیان ژنه. هه‌ر به‌پێی ئه‌و هه‌واڵه فه‌زای شار گه‌لێك ئه‌منیه‌تییه‌و له ئاكامی ته‌قه‌ی ڕاسته‌وخۆی هێزه‌كانی ڕژیم ڕووبه خه‌ڵك به چه‌كی “تاپڕ” ٤ بۆ ٥ كه‌س بریندار بوون.