ڕۆژی دووشه‌ممه ٩ی ڕه‌زبه‌ری ١٤٠٣، په‌هبادێكی توركیا هێرشی كرده سه‌ر سه‌نگه‌ری هێزه‌كانی سووریای دیمۆكراتیك له ده‌ورووبه‌ری منبج و به‌وهۆیه‌وه دوو كه‌س گیانیان به‌خت كرد.
به‌پێی ڕاپۆرتی میدیاكانی ڕۆژئاوای كوردستان، دوو ئه‌ندامی هێزه‌كانی سووریای دیمۆكراتێك به ناوه‌كانی “جوان قاسمی” و “دۆزوان كۆبانی” له هێرشی په‌هبادی توركیا بۆ سه‌ر كانتۆنی منبج گیانیان به‌خت كردووه. شایانی باسه كه ئه‌رته‌شی توركیا و به‌كرێگیراوه ئیسلامگه‌راكانی سه‌ر به‌و وڵاته ڕێژه‌ی هێرشه پههبادییهكانیان بۆ سه‌ر ڕۆژئاوای كوردستان زیاتر كردووه.