ڕێكخراوی مافی مرۆڤی توركیا ڕۆژی دووشه‌ممه ٢٢ی مانگی خاكه‌لێوه له ڕاپۆرتێكدا ڕایگه‌یاند: له ساڵی ٢٠١٧وه تا ئێستا لانیكه‌م ٢٥٥ زیندانی كورد له زیندانه‌كانی توركیا به هۆی ئازار و ئه‌شكه‌نجه‌وه گیانیان له‌ده‌ست داوه.
ڕێكخراوی مافی مرۆڤی توركیا له‌و ڕاپۆرته‌دا ئاماژه به په‌روه‌نده‌ی “مێهمه‌ت سۆوینچ” ده‌كات كه له‌م دوایانه پاش ٢٨ ساڵ به‌ندكران له زیندانی “ئاق حیسار”ی شاری “مانیسا”ی توركیا، به هۆی ئه‌شكه‌نجه و ئازاری هێزه ئه‌منییه‌كانه‌وه گیانی له‌ده‌ست دابوو و ده‌ڵێت: گیان له‌ده‌ست دانی ئه‌و زیندانییه بۆ جارێكی دیكه سه‌ره‌نجی ناوه‌نده‌كانی مافی مرۆڤی خسته سه‌ر باروودۆخی خراپی زیندانیانی كورد له توركیا و پاش لێكۆڵێنه‌وه ده‌ركه‌وت كه ته‌نیا له‌ماوه‌ی یێنج ساڵدا ٢٥٥ به‌ندكراو له زیندانه‌كانی توركیا گیانیان له ده‌ست داوه. له كۆتاییدا ئه‌و ڕاپۆرته هۆشداری ده‌دات له‌سه‌ر زیندانییه‌كی دیكه به ناوی “نووره‌دین باشاران” و ده‌ڵێت به هۆی بێبه‌ش كرانی له ده‌رمان، باری ته‌ندرووستی له دۆخێكی مه‌ترسیداردایه.