ڕۆژی هه‌ینی ٦ی ڕێبه‌ندانی ١٤٠٢، بنه‌ماڵه‌ی دادخوازان له‌سه‌ر مه‌زاری كۆمه‌ڵێك له گیانبه‌ختكردووانی ڕێگای ئازادی له گۆڕستانی خاوه‌ران كۆبوونه‌وه و مه‌زاره‌كانیان گۆڵباران كرد.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، سه‌ره‌تا پاسه‌وانه‌كانی گۆڕستان ڕێگه‌یان نه‌داوه بنه‌ماڵه‌ی دادخوازان به ده‌سته گوڵه‌وه بچنه نێو ئه‌و گۆڕستانه به‌ڵام بنه‌ماڵه‌كان به‌رگریان كردووه و چوونه‌ته ژووره‌وه و له‌سه‌ر مه‌زاری “بێهرووز جه‌هاندار” و “عه‌لیڕه‌زا سپاسی ئاشتیانی” كۆبوونه‌ته‌وه. به‌شداربووان به خوێندی سروودی شۆڕشگێڕانه ڕێزیان له یادی هه‌موو گیانبه‌ختكردووانی ڕێگای ئازادی گرت و وێڕای ده‌ربڕینی نه‌فره‌ت و تۆڕه‌یی خۆیان له ده‌سه‌ڵاتی كۆماری ئیسلامی، خوازیاری ڕاگرتنی سزای سێداره بوون.