ڕۆژی پێنجشه‌ممه ١٩ی ڕێبه‌ندان، مه‌زاری گیانبه‌ختكردووان، “محه‌ممه‌د قوبادلوو”، “عه‌لی سه‌یدی” و “حه‌میدڕه‌زا ڕووحی” له‌لایه‌ن ئازادیخوازانه‌وه گۆڵباران كرا.
به‌پێی ئه‌و ویدیۆیانه‌ی له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان بڵاو كراوه‌ته‌وه، دایكی ئه‌و سێ گیانبه‌ختكردووه‌ی ڕێگای ئازادی هاوڕێ له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵێك له ئازادیخوازان له‌سه‌ر مه‌زاری ڕۆڵه‌كانیان كۆبوونه‌ته‌وه و ڕێزیان له بوێری و ئازایه‌تیان گرتووه. به‌شداربووانی ئه‌و چالاكییانه، پاش گۆڵبارانكردنی مه‌زاری “محه‌ممه‌د قوبادلوو”، “عه‌لی سه‌یدی” و “حه‌میدڕه‌زا ڕووحی”، په‌یمانیان له‌گه‌ڵ ئاواته‌كانیان نوێ كرده‌وه و به‌ڵێنیان دا درێژه‌ده‌ری ڕێگایان بن.