شه‌وی هه‌ینی ٢٦ی مانگی سه‌رماوه‌ز به هۆی چه‌ند ڕووداوی هاتووچۆ له جاده‌كانی سه‌ڵماس- ورمێ، سنه- مه‌ریوان و مه‌هاباد ورمێ، لانیكه‌م چوار هاووڵاتی گیانیان له ده‌ست دا و ١٣ كه‌سی دیكه‌ش به‌سه‌ختی بریندار بوون.
به پێی زانیارییه‌كان، سێ ئۆتۆمبێل له ڕووداوێكی هاتووچۆ له ده‌ورووبه‌ری شه‌هره‌كی سه‌نعه‌تی “زه‌وبی ئاهه‌ن” له جاده‌ی “ورمێ- سه‌ڵماس” پێكیان داوه، كه به هۆیه‌وه هاووڵاتییه‌ك گیانی له ده‌ست داوه و حه‌وت كه‌سی دیكه‌ش یهسهختی بریندار بوون. هه‌روه‌ها له ڕووداوی پێكدادانی دوو ئۆتۆمبێلی سه‌واری له ڕێگای سنه- مه‌ریوان دوو كه‌س به‌سه‌ختی بریندار بوورن كه بۆ وه‌رگرتنی چاره‌سه‌ری پزیشكی ڕه‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه‌ی شاری سنه كراون. له لایه‌كی دیكه‌وه له جاده‌ی نێوان مه‌هاباد- ورمێ به هۆی پێكدادانی ئۆتۆمبێلێكی نه‌یسان له‌گه‌ڵ ماشینێكی پژۆ، سێ سه‌رنشینی پژۆهكه گیانیان له‌ده‌ست دا و چوار سه‌رنشینی وانتی نهیسانیش به‌سه‌ختی بریندار بوون.