ڕۆژی شه‌ممه ١٧ی مانگی ڕه‌زبه‌ر، به هۆی هێرشی چه‌ند چه‌كدارێكی مۆتۆرسه‌وار له بازاڕێكی ئه‌یاله‌تی “سوكۆتۆ”، لانیكه‌م ٢٠ كه‌سی مه‌ده‌نی گیانیان له ده‌ست دا و ٩ ئۆتۆمبیل سووتێندران.
به پێی ڕاپۆرته‌كان، ئۆستانه‌كانی شۆمالی غه‌ربی نیجریه له مانگی سه‌رماوه‌زی ساڵی پاره‌وه به‌رده‌وام له لایه‌ن گرووپه چه‌كداره‌كانه‌وه كراوه‌ته ئامانج. له ئێستادا به هۆی درێژه‌ی عه‌مه‌لیاتی نیزامی هێزه ئه‌منییه‌كانی ئه‌و وڵاته دژ به گرووپه چه‌كداره‌كان، هێڵی مۆخابرات له زۆربه‌ی ناوچه‌كان داخراوه. ئه‌م هێرشیه ڕۆژێك به دوای ڕووداوی ئازادكردنی ١٨٧ دیلی ده‌ستی گرووپی “زامفارا” ده‌ستی پێكردووه.