کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

گۆڕانی سزای ئێعدام نائێب عه‌سكه‌ری بۆ ١٥ ساڵ زیندان

گۆڕانی سزای ئێعدام نائێب عه‌سكه‌ری بۆ ١٥ ساڵ زیندان 1

له‌ ڕۆژانی ڕابردوودا، ده‌زگای قه‌زایی ڕژیم حوكمی ئێعدامی نائێب عه‌سكه‌ری، به‌ندكراوی سیاسی ڕاگیراو له‌ زیندانی ورمێی بۆ ١٥ ساڵ زیندان گۆڕی.

نائێب عه‌سكه‌ری ڕۆژی ٧ی خاكه‌لێوه‌ی ساڵی ١٤٠٠ له‌لایه‌ن هێزه‌ ئه‌منیه‌تیه‌كانی ورمێ ده‌ستبه‌سه‌ر و دواتر له‌لایه‌ن دادگای ئینقلابی ئه‌و شاره‌ به‌ تۆمه‌تی موحاره‌به‌ به‌ ئێعدام مه‌حكووم كرا. پاش ناردنی دۆسیه‌ی ئه‌و به‌ندكراوه‌ بۆ‌ لقێكی دیكه‌ی دادگای ئینقلابی ورمێ، ناوبراو بۆ جارێكی دیكه‌ به‌ تۆمه‌تی به‌غی به‌ ئێعدام مه‌حكووم كرا. پاش ناردنی دۆسیه‌ی نائێب عه‌سكه‌ری بۆ دیوانی باڵای وڵات و هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی سزای له‌سێداره‌دانی، لقی دووی دادگای ئینقلابی ورمێ ناوبراوی به‌ ١٥ ساڵ زیندان و ٩٠٠ ملیۆن جه‌ریمه‌ی ماڵی مه‌حكووم كرد.