به‌هۆی گۆڕانكارییه‌كانی كه‌ش و هه‌واڵ، كه‌م ئاوی و زریانی خۆڵ له پارێزگای سیستان و به‌لووچستان، ٢٠٠ گوند چۆڵ بووه و دانیشتووانه‌كانیان بۆ ناوچه‌كانی دیكه كۆچیان كردووه.
له ساڵانی ڕابردوودا، زریانی خۆڵ و كه‌م ئاوی گه‌وره‌ترین قه‌یرانی پارێزگای كه‌م داهاتی سیستان و به‌لووچستان بووه و به‌وهۆیوه نه‌خۆشی و كۆچی ناچاری په‌ره‌ی سه‌ندووه. به وته‌ی توێژینه‌رانی بواری ئاو و خاك، ته‌ندرووستی ٤٠٠ هه‌زار كه‌س له پارێزگای سیستان و به‌لووچستان به‌هۆی گۆڕانكارییه‌كانی كه‌ش و هه‌وا و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ناكارامه‌ی ده‌وڵه‌ت كه‌وتووه‌ته مه‌ترسییه‌وه، بێكاری گه‌شه‌ی كردووه و زیاتر له ٢٠٠ گوند چۆڵ كراون.