کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستان هه‌واڵه‌کان

گۆشاری ئیداره‌ی ئیتلاعاتی ڕژیم بۆ سه‌ر سێ ئه‌ندامی كانوونی سنفی مۆعه‌لیمانی مه‌ریوان

به‌ پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، هێزه‌كانی ئیداره‌ی ئیتلاعاتی سنه‌، سێ ئه‌ندامی كانوونی سنفی مۆعه‌لیمانی مه‌ریوان به‌ ناوه‌كانی “شه‌عبان محه‌ممه‌دی”، “ئه‌سكه‌نده‌ر لوتفی” و “مه‌سعوورد نیكخواه”یان بۆ وه‌رگرتنی دانپێدانانی زۆره‌ملی خستووه‌ته‌ ژێر گۆشاره‌وه‌.

به‌ پێی زانیارییه‌كان، ئه‌و سێ ئه‌ندامه‌ی كانوونی سنفی مۆعه‌لیمانی مه‌ریوان ماوه‌ی ٢٢ ڕۆژه‌ له‌ زیندانی تاكه‌كه‌سی ڕاگیراون و ئیداره‌ی ئیتلاعاتی ڕژیم له‌ ڕێگه‌ی سناریۆسازیی و گوشاره‌وه‌ ده‌یه‌وێت ناچاریان بكات به‌ دانپێدانانی زۆره‌ملی، به‌ڵام تا ئێستا هه‌موو سناریۆكانی شكستی هێناوه‌. به‌ وته‌ی بنه‌ماڵه‌ی ئه‌و سێ چالاكه‌ مه‌ده‌نییه‌، له‌ ماوه‌ی ٢٢ ڕۆژی ڕابردوودا ته‌نیا دوو جار توانیۆیانه‌  په‌یوه‌ندییان له‌گه‌ڵ بگرن و سه‌ره‌ڕای به‌دواداچوون و كۆبوونه‌وه‌ له‌به‌رده‌م ناوه‌نده‌ ئه‌منی و قه‌زاییه‌كانی مه‌ریوان، هیچ زانیارییه‌كیان له‌سه‌ر چاره‌نووسیان ده‌ست نه‌كه‌وتووه‌.

بابەتی پەیوەندیدار

ناڕه‌زایه‌تی چالاكانی ژینگه‌پارێزی پاوه‌ له‌ئاست خراپی سیسته‌می ئاوه‌ڕۆی ئه‌و شاره‌

komalah

كۆبوونه‌وه‌ی لایه‌نگرانی یانه‌ی تۆپی پێی “ئیستقلال” بۆ پشتیوانی له‌ “وریا غه‌فووری”

komalah

چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی ڕێژه‌ی تووشبووانی وه‌با” له‌ مه‌ریوان

komalah

میلیتاریزه‌كردنی شاری سنه‌ له‌لایه‌ن هێزه‌ ئه‌منییه‌كانی ڕژیمه‌وه‌

komalah

ده‌ستبه‌سه‌ركردنی سێ كه‌س له‌ شاره‌كانی سنه‌ و مهاباد

komalah

كوژران وبرینداربوونی ١٤٧ كۆڵبه‌ر له‌ شه‌ش مانگی ڕابردوودا

komalah