ماوەی دوو هەفتەیە مامۆستایانی وانەبێژ لە ناوچە جیاوازەکانی هەرێمەوە بایکۆتی دەوامیان کردووە و ئەمڕۆش کە بڕیارە پاش ٥٠ رۆژ پەرلەمان کۆببێتەوە، چوونەتە بەردەم پەرلەمان و لەوێوە دەیانەوێت داواکارییەکانیان بگەیەننە حکومەت.
مامۆستایانی وانەبێژ لە بەردەم پەرلەمانەوە باس لەوە دەکەن، کە دەبوایە لەم ساتەدا لەناو هۆڵەکانی خوێندندا بن نەوەک لەسەر شەقام و بەردەم پەرلەمان. ئەو مامۆستایانەی لەبەردەم پەرلەمان كۆبوونهتهوه لە شارە جیاوازەکانی هەرێمەوە چوونەتە بەردەم پەرلەمانی کوردستان. جێی ئاماژهیه كه دوێنێش له شاری سلێمانی مامۆستایان كۆبوونهوهیهكی ناڕهزایهتییان بهڕیوهبڕدبوو.