ڕۆژی چوارشه‌ممه ٤ی ڕێبه‌ندانی ١٤٠٢، مه‌زاری هه‌میشه زیندوو “محه‌ممه‌د قوبادلوو” له‌لایه‌ن كۆمه‌ڵێك له دۆستانیه‌وه گوڵباران كرا.
ڕۆژی سێشه‌ممه “محه‌ممه‌د قوبادلوو” له حاڵێكدا حوكمی ئێعدامی له دیوانی باڵای وڵات هه‌ڵوه‌شێندرابوو، به شێوه‌یێكی نامرۆڤانه له سێداره درا و ئه‌و جه‌نایه‌تی كۆماری ئیسلامی ناڕه‌زایه‌تی به‌رینی كۆمه‌ڵگای جیهانی و نێوخۆی وڵاتی لێكهوتهوه. ڕۆژی ڕابردوو مه‌راسمی ناشتنی ته‌رمی ئه‌و گیانبه‌ختكردووه‌ی ڕێگای ئازادی له به‌شی ٩٩ی به‌هه‌شت زارای تاران به‌ڕێوه‌چوو. ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ش كۆمه‌ڵێك له دۆستانی محه‌ممه‌د له‌سه‌ر مه‌زاری كۆبوونه‌وه و وێڕای گۆڵبارانكردنی قه‌بره‌كه‌ی، ڕێزیان له بیره‌وه‌رییه‌كانی گرت.